١٨٧ ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوە و چاککردنی تونێلی دەربەندیخان تەرخان کرا

27/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حکومەتی ھەرێم ١٨٧ ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنکردنەوە و چاککردنی تونێلی دەربەندیخان تەرخان کرد و رەزامەندیش دراوە بۆ دروستکردنی تونێلی دووەمی دەربەندیخان.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ھەرێم لە رایگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی رەزامەندیدا بۆ تەرخانکردنی بڕی ١٨٧ ملیۆن و ٨٢٨ ھەزار دینار بۆ پڕۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان.

راشیگەیاند، رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوە و بڕیاردراوە کە لیژنەیەکی ھاوبەش لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و وەزارەتی پلاندانان پێکبھێنرێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ باشترین کۆمپانیای ناوچەکە تایبەت بە دروستکردنی تونێلی دووەمی دەربەندیخان.