دەوڵەتی یاسا: ھیچ وەزیرێکی کابینەکەی کازمی لە حکومەتی داھاتوو دەستبەکار نابێتەوە

26/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

چوارچێوەی ھەماھەنگی لە پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق نزیکدەبێتەوە، زەینەب موسەوی، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانیی فەتح، وادەی پێکھێنانی حکومەتی ئاشکرا کرد و رایگەیاند.

ئێستا چوارچێوەی ھەماھەنگی گەورەترین فراکسیۆنە و دوای جەژنی قوربان حکومەتێک پێکدەھێنن، سەرکردەیەکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاساش دەڵێت، بە دووری دەزانن ھیچ وەزیرێکی کابینەکەی مستەفا کازمی، لە حکومەتی داھاتوو دەستبەکار ببێتەوە.