بەبڕی زیاتر لە پێنج ملیار دینار پڕۆژەی کارەبا لەسنوری گەرمیان جێبەجێکراوە و بەشێک لەو پڕۆژانە کارەکانیان تەواوکراون.

26/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

"حازم کەریم" بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان رایگەیاند، لەماوەی ساڵێک و شەش مانگدا دەیان پڕۆژەی جۆراوجۆری کارەبایان لە قەزاکانی کەلار و کفری و خانەقین جێبەجێ کردووە و کارەبای نیشتمانیش گەیەندراوەتە زۆربەی گوندەکانی گەرمیان،

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پڕۆژانە بەبودجەی پێنج ملیار و ٥٧ ملیۆن دینار جێبەجێکراون لەسەر بودجەی ٨%ی داھاتی کارەبا و داھاتی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی قەزاکانی گەرمیان دابین کراون.

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان راشیگەیاند، بەشێک لەو پڕۆژانەی لەقۆناغی جێبەجێ کردندان، ڕۆڵیان ھەبووە لە چارەسەری کێشەی کارەبای ناوچەکە.