وەزیری تەندروستی: توشبوون بە پەتای سکچون و رشانەوە کەمی کردووە

26/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای سکچون رشانەوە لە ھەرێمی کوردستان و پەسەرەسەندنی نەخۆشییەکە، وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەئێستادا رێژەی توشبوون بە پەتاکە کەمیکردووە.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان لە پەتای سکچوون و رشانەوە و پاپەندبوون بە ڕێنمایەکانی خۆپارێزی لە پەتاکە، ئێستا ڕێژەی توشبوون بە پەتای کۆلێرا (سکچوون و رشانەوە) کەمی کردووە و لە راپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستیش ئاماژە بەوەدراوە.

وتیشی: پلانەکانی وەزارەتی تەندروستی بەردەوامی ھەیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ھەر جۆرە پەتا و ڤایرۆسێک کە لە ھەرێمی کوردستان بوونی ھەبێت.

وەزیری تەندروستی داواشی لە ھاوڵاتیان کرد کە ڕێنمایەکانی تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن لە سەرجەم شوێنەکان تا بەدوور بن لە ھەر جۆرە نەخۆشییەک.