لە هەڵمەتێکدا لە سلێمانی زیاتر لە 200 نەمام چێندرا

26/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە هەڵمەتێکدا لەلایەن ڕێکخراوی هاوپەیمانی گەلان، زیاتر لە 200 نەمام لە سلێمانی چێندرا.

 هەڵمەتەكە لە چوارچێوەی ناشتنی زیاتر لە ملیۆنێک نەمام ئەنجامدرا کە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا رایگەیاندبوو، کە تا یادێکی دیکەی یەکێتی دەبێت زیاتر لە ملیۆنێک نەمام بچێندرێت.