ئەنجامی هەڵكۆڵینی شوێنەواری لە هەردوو گردی نادر و باقرتە لە هەولێر بەردەوامە

26/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر و كونسوڵی گشتی یۆنان و تیمی شوێنەواری زانكۆی ئەسینا، ئەنجامی هەڵكۆڵینی شوێنەواری لە هەردوو گردی (نادر و باقرتە)یان خستەڕوو و لەئەنجانی پشكنینەكان دەركەتووە، شوێنەوارەكانی گردی نادر دەگەڕێتەوە بۆ حەوت هەزار ساڵ لە هەزارەی شەشەمی پێش زایین.

شوێنەوارناسان چەندین چینی جیاوازی شوێنەواریان تێدا دۆزیوەتەوە، سەبارەت بە گردی باقرتە. بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێریش ڕایگەیاند،  مۆڵەتیان داوە بە هەمان تیمی شوێنەواری زانكۆی ئەسینا كاری تێدا بكەن، ئاشكراشیكرد، ئەو گردە شوێنەوارێكی كۆن و گرنگە و 28كم لە باشوری شاری هەولێرەوە دوورە.