سەربازگەی زێلکانی تورکیا لە پارێزگای موسڵ بە موشەکی کاتیوشا کرایە ئامانج

26/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەربازگەی زێلکانی تورکیا لە پارێزگای موسڵ بە موشەکی کاتیوشا کرایە ئامانج .

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند ، دوا نیوەرۆی ئەمرۆ سەربازگەی زێلکانی تورکیا لە رێی دوو مووشەکی کاتیوشاوە کراوەتە ئامانج ، بەڵام موشەکەکان لە دەروبەری سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و ھیچ زیانێکیان لێنەکەوتووەتەوە . 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە نۆیەمین جارە ھێرش دەکرێتە سەر سەربازگەی زێلکان کە تاکە سەربازگەی سەربازانی تورکیایە لە سنوری موسڵ ،  لە ھێرشەکەی مانگی رابردووشدا بۆ سەر سەربازگەکە کە بە شەش درۆن ئەنجامدرا ،  ٥ سەرباز و ئەفسەر و چێشتلێنەریکی کورد کوژران .