ژمارەی توشبوانی کۆلێرا لە پارێزگای سنە بۆ ١٧ تووشبوو بەرزبووەوە

26/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ژمارەی توشبوانی کۆلێرا لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ١٧ تووشبوو بەرز بۆوە .

بە پێی دوایین ئامار کە لەلایەن زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای سنە بڵاوکراوەتەوە ، لە ئێستادا کۆی گشتی ژمارەی توشبوانی کۆلێرا لە پارێزگاکە گەیشتووەتە ١٧ کەس کە لەو ژمارەیە ١٤ یان لە مەریوانن ، سیان لە تووشبوەکانیش لە شارەکانی سنە و سەقز و کامیاریانن .

لایخۆشیەوە قائیمقامی قەزای مەریوان رایگەیاندووە ، لە کۆی ئەو ١٤ توشبوەی لە قەزاکە تۆمارکراوە ،  ٩ کەسیان لە ھەرێمی کوردستانەوە گەراونەتەوە و دوو کەسیشیان لە خێزانی ئەو کەسانەن ، لە ئێستاشدا ھەر ١٤ توشبوەکە لە نەخۆشخانەی مەریوان چارەسەری پزیشکی وەردەگرن .