تەرمی سێ کۆچبەری کورد لە یۆنانەوە دەگەڕێندرێنەوە ھەرێمی کوردستان

26/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تەرمی سێ کۆچبەری کورد لە یۆنانەوە دەگەڕێندرێتەوە ھەرێمی کوردستان.

شێخ حسێن نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە تەرمی سێ کۆچبەری کورد دەگەڕێندرێنەوە ھەرێمی کوردستان کە دووان لەو تەرمانە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ و منداڵێکی نۆ ساڵانەیە.

 نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان ڕاشیگەیاند، دوای زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە نزیک دورگەی سانتۆرینی یۆنان، تەرمی ئەو سێ  کۆچبەرە کوردە بە چەند قۆناغێکی جیاجیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزراونەتەوە.