عێراق ڕێکخستنی بازاڕی دیجیتاڵی تاوتوێ دەکات
کوردسات نیوز
(مەزھەر محەمەد ساڵح) ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند حکومەت پێشنیاری ڕێکخستنی بازاڕی دیجیتاڵی تاوتوێ دەکات.
ڕاوێژکارەکەی کازمی ڕایگەیاندووە، کاری بازاڕە دیجیتاڵییەکە دابینکردنی ھەلی کار و پێشکەشکردنی کارە لە ڕێگەی فەرمانگەیەکەوە کە ڕێگە بە ھەموو کەسێک دەدات ناوی خۆی لە بازاڕی کاردا تۆمار بکات و دەرفەتەکانی دامەزراندن یان کارکردن یەکسانن، بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی خواستی بازاڕی نیشتمانی بۆ کار.
ڕوونیشیکردەوە، دەوڵەت لە ڕووی دارایی و یاسایی و ئابوورییەوە لەگەڵ کەرتی تایبەت ھەماھەنگی دەکات بۆ ڕێکخستنی بازاڕی دیجیتاڵی.
|