لە عەفرین گروپەکانی نزیک لە تورکیا حەوت کەسیان ڕفاند
کوردسات نیوز
لە عەفرین ٧ ھاوڵاتی کورد لە لایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ڕفێندران و بۆردوومانی ناوچەکەش بەردەوامە.
بە پێی میدیاکانی ڕۆژئاڤای کوردستان، گروپەکانی نزیک لە تورکیا ٦ کەسیان لە ناوچەکانی شێراوا و جندرێس و ماباتا ڕفاندووە، ھەروەک لە ناوەندی شاری عەفرین کەسێکی خاون پێداویستی تایبەت لەلایەن گروپێکی چەکدار بە ناوی (جەبھەت شامییە) ڕفێندراوە و تا ئێستا چارەنووسی ڕفێندراوەکان دیار نییە.
ھاوکات، گوندی کەشتعار و فڕۆکەخانەی منغ لە ناوچەی شەھبا و گوندەکانی ئاقیبە و بێنە و سوغانکی لە ناحیەی شێراوا، لەلایەن سوپای تورکیا و گروپەکانی نزیک لەو وڵاتە تۆپباران کراوە و ھێرشەکە زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.
|