لە فۆڕمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبووندا رەچاوی خاڵبەندی نەکراوە
کوردسات نیوز
نزیکەی ھەفتەیەکە حکومەتی ھەرێمی کوردستان فۆڕمی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبونی کرێنشینان بەشێوەی ئۆنلاین بڵاوکردۆتەوە و تا سەرەتای مانگی ٧ بەردەوام دەبێـت ، کرێنشینانیش سەردانی کۆمەڵەی داکۆکیکردن لەمافی کرێنشینان دەکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری، سکرتێری گشتی کۆمەڵەکەش دەڵێت، چەندین سەرنجیان ھەیە لەسەر ئەو فۆڕمەی بڵاوکراوەتەوە و ھیواخوازن لەقۆناغی دووەمدا وردەکاری زیاتر لە فۆڕمەکەدا بخرێتەڕوو .
|