ھاوسەرۆکی ھەدەپە لە زیندانی ئەدیرنە سەردانی دەمیرتاشی کرد

23/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھاوسەرۆکی ھەدەپە سەردانی دەمیرتاشی کرد و ھەڵوێستی پارتەکەشی لەبارەی گۆشەگیرکردنی ئۆجەلان ڕاگەیاند.

میتحات سانجار، ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە"، لە زیندانی ئەدیرنە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتەکەی کرد و دواتریش ڕایگەیاند، ھەڵوێستی دەمیرتاش و ھەدەپە دەربارەی ڕووداوە سیاسییەکانی تورکیا ھەمان شتە و وەک ئەوەی دەوترێت ھیچ دابڕانێک ڕووینەداوە.

لەبارەی دەنگۆی کۆتایھێنان بە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان و سەردانیکردنی، سانجار وتی، لەگەڵ ھەر نزیکبوونەوەیەکی ھەڵبژاردن ئاکپارتی بەم ھەنگاوانە ھەوڵی نزیکبوونەوە لە ھەدەپە دەدات و پێیان وایە ھەڵوێستی ھەدەپە بەم ھەنگاوانە دەگۆڕێت، ئاماژەی بەوەش کرد، گۆشەگیرکردنی ئۆجەلان یاسایی نییە و لە ڕووی سیاسیشەوە ھەڵەیە.