سەیوان عەلی: دوو ھەزار و ١٧٥ ھۆڵ بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادەکراوە

23/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی پەروەردە ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەکات، بریکاری وەزارەتیش دەڵێت، ٢ ھەزار و ١٧٥ ھۆڵ بۆ تاقیکردنەوە ئامادەکراوە.

"سەیوان عەلی" بریکاری وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتەکانی ناوخۆ و کارەبا و پێشمەرگە و خوێندنی باڵا و پارێزگارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان ھەماھەنگییان کردووە بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی.

 وتیشی، دوو ھەزار و ١٧٥ ھۆڵی تاقیکردنەوە ئامادەکراوە، ١٠٧ ھەزار و ١٣٠ خوێندکاریش بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن.