سۆمۆ: تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوت لە ١١٥ دۆلار بە جێگری دەمێنێتەوە
کوردسات نیوز
کۆمپانیای سۆمۆ پێشبینی دەکات، تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەمیل نەوت لە نزیکی ١١٥ دۆلاردا بمێنێتەوە.
رونیشیکردووەتەوە، لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بڕی نەوتی بەرھەمھێنراوی روسیا، ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل کەمدەکات، بەمەش نرخی نەوت لەبەرزیدا جێگیردەبێت، دەشلێت، کاریگەرییەکانی قەدەغەی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا تا ساڵی ٢٠٢٤ درێژەی دەبێت.
کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، مانگی رابردوو لە مێژووی ھەناردەکردنی نەوتدا زۆرترین داھاتی، دەست حکومەتی عێراق کەوتووە و داھاتی نەوتی فرۆشراو نزیکەی ١١ ملیار دۆلاربووە.
|