تەندروستی جیھانی: تای خوێنبەربوون ماوەی ٤٠ ساڵە لە عێراقدا ھەیە

21/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، تای خوێنبەربوون ماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵە لە عێراقدا ھەیە، بەڵام گەورەترین پەتا لە ساڵی ١٩٩٦ تۆمار کراوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە دوای ساڵی نەوەدەکانەوە وەزارەتی تەندروستی و کشتوکاڵی عێراق، ھەڵمەتی ڕشاندن و شۆردنی ئاژەڵی پەیڕەوکردووە، بەو ھۆیەشەوە ساڵانە ژمارەی تووشبوون بە نەخۆشییەکە ١٠ کەس تێپەڕی نەکردووە.

ڕێکخراوەکە پێشبینی ئەوەی کردووە، لە رٍۆژانی جەژنی قورباندا بەھۆی کەمتەرخەمی و سەربڕینی ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ، ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون زیاتر تۆمار بکرێت.

نوێنەرایەتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە عێراق ڕایگەیاندووە، بە ھاوکاری وەزارەتی تەندروستی، بە چڕوپڕی کار دەکەن، بۆ ھۆشیارکردنەوەی زیاتری ھاوڵاتیان لە مەترسی نەخۆشییەکە و ڕێگەکانی خۆپارێزی لێی.