سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: محەمەد ئەربیلی یەکێک بوو لە دەنگە بەسۆزەکانی گۆرانی و مۆسیقای کوردی

20/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند محەمەد ئەربیلی دەڵێت، محەمەد ئەربیلی یەکێک بوو لە دەنگە بەسۆزەکانی گۆرانی و مۆسیقای کوردی، ھەوڵ و خزمەتەکانی ئەو مامۆستا گەورەیە بۆ بەرەوپێشچوونی ھونەری کوردی لەیادناکەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسە نامەیەکی بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیلی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کۆچی دوایی مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیلی، ھونەرمەندی گەورە و ناسراوی گەلەکەمان لە دڵەوە نیگەرانی کردین.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت، محەمەد ئەربیلی یەکێک بوو لە دەنگە بەسۆزەکانی گۆرانی و مۆسیقای کوردی، ھەوڵ و خزمەتەکانی ئەو مامۆستا گەورەیە بۆ بەرەوپێشچوونی ھونەری کوردی لەیادناکەین و بۆ ھەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە.