ناتۆ : پێدەچێت شەڕی ئۆکراین چەندین ساڵ بخایەنێت
کوردسات نیوز
سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، پێدەچێت شەڕی ئۆکراین چەندین ساڵ بخایەنێت.
یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی رێکخراوی ناتۆ رایگەیاند، دەبێت خۆیان بۆ ئەو راستییە ئامادە بکەن کە پێدەچێت شەڕ و پێکدادانەکان لە ئۆکراین چەندین ساڵ درێژە بکێشێت، وتیشی، نابێ دەست لە پشتیوانیکردنی ئۆکراین ھەڵبگرن تەنانەت ئەگەر تێچوویەکی زۆریشی ھەبێت.
سکرتێری گشتی ناتۆ ئاماژەی بەوەشکرد، قەیرانی ئۆکراین جگە لە تێچووی سەربازیی و دارایی، دەبێتەھۆی بەرزبونەوەی نرخی وزە و خۆراک لە جیھاندا.
|