بەھای لیرەی تورکی دابەزینی زیاتری تۆمارکرد

08/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لێدوانێکی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا سەبارەت بە بەھای سود، بەھای لیرە بۆ ئاستی پێوانەیی دابەزی.

دوای ئەوەی سەرۆکی تورکیا لە دوایین لێدوانەکانیدا رایگەیاند بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی نرخی سود، بەھای لیرەی تورکی بە رێژەی ١.١% بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی تۆمارکرد و یەک لیرە بەرامبەر بە ١٦.٥٨ دۆلارەوە مامەڵەی پێکرا.

لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە، لیرەی تورکی ٢١%ی بەھاکەی لەدەستداوە و مەترسییەکانیش لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ھەڵاوسان زیادی کردووە.