بەریتانیا موشەکھاوێژی دوورمەودا دەداتە ئۆکراین
کوردسات نیوز
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، جۆرێک موشەک ھاوێژ دەداتە ئۆکراین کە توانای ھەیە موشەک تا دوری ٨٠ کیلۆمەتر ئاراستە بکات
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، سستمی موشەکی ئێم ٢٧٠ ملڕس ، رۆلێکی بەرچاوی دەبێت لە بە ھێزکردنی توانای ھێزە سەربازییەکانی ئۆکراین و روبەروبونەوەی سوپای روسیا ، ھەر بۆیە بەریتانیا بریاری داوە ئەو سیستمە موشەکییە بداتە ئۆکراین .
ئەم بریارە بە ھەماھەنگی و رێکخستنە لەگەڵ ئەمریکا، کە ئەویش لای خۆیەوە ناردنی کاروانێکی تری ھاوکاری سەربازی بۆ ئۆکراین راگەیاندووە و ھاوکارییەکان موشەکی ھیمارس لە خۆ دەگرێت .
ئەوە لەکاتێکدایە، ڤلادیمیر پوتن ھۆشداری توندی داوەتە وڵاتانی خۆرئاوا لە پێدانی موشەکی دور مەودا بە ئۆکراین و رایگەیاندوە ، ئەگەر وڵاتانی خۆرئاوا ئەو ھەنگاوە بنێن ، ئەوا مۆسکۆ ناوچەی نوێ لە ئۆکراین دەکاتە ئامانج .
|