تەندروستی جیھانی: مەترسی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی مەترسیدارتر لە کۆرۆنا لە ئارادایە

04/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی دەڵێت، مەترسی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی ئەوتۆ ھەیە، کە زۆر مەترسیدارترە لە کۆرۆنا، بەشێوەیەک ھیچ کام لە ڤاکسینەکانی ئێستا کاریگەریی لەسەری نابێت.

تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، تائێستا ھەڕەشەیەکی ڕاستەقینە ھەیە بۆ دەرکەوتنی جۆرێک لە ڤایرۆسی نوێ، کە مەترسیدارتر بێت لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە ھیچ کام لەو ڤاکسینانەی کە ئێستا لەبەردەستدان  نەتوانێت کاریگەری لەسەری ھەبێت.

وتیشی، لە ئێستادا قورسە پێشبینی بکرێت لەبارەی چۆنێتی گەشەکردنی ڤایرۆسەکە و مەترسییەکانی، بەڵام تەواو دڵنیان لەوەی تەشەنەکردنی زۆر لە ڤایرۆسەکانی ئێستا خێراتر دەبێت.