دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دەستیپێکرد

02/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھەنگاوی یەکەمی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان دەستپێکرد.

(محەمەد شوکری) سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاماژەی بەوەکرد، بە کوالیەتییەکی باش و نرخێکی ھەرزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ھەنگاوی یەکەمی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەستپێدەکات، و  ئەولەویەت بۆ کەسانی شایستەیە.

بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری ھەرێم، لە ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار کرێنشین ھەیە.