ئەمریکا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەدات بە ئۆکراین

02/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمریکا بۆ یەکەم جار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە سوپای ئۆکراین دەدات.

بە پێی ھەواڵێکی ڕۆژنامەی "نیویۆرک پۆست" جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ پێدانی چوار فڕۆکەی بێفرۆکەوانی پێشکەوتوو لە چوارچێوەی ئەو ھاوکارییە ٤٠ ملیار دۆلارییەی لەلایەن کۆشکی سپییەوە بۆ ئۆکراین دابین کراوە.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە توانای ھەیە ٣٠ سەعات بفڕێت و زانیاری ورد لەسەر ئامانجەکانی کۆبکاتەوە.

گرنگترین تایبەتمەندی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە ئەوەیە توانای ھەڵگرتنی موشەکی "ھێڵ فایەر"ی ھەیە کە ئەمریکا پێشتر بڕیاری دابوو ژمارەیەک لەم موشەکانە ڕەوانەی سوپای ئۆکراین بکات.