ناسڕ خلێفی: ھەموو یانەیەک مافی ئەوەی ھەیە لەگەڵ مێسی گفتوگۆ بکات
کوردسات نیوز
ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان رایگەیاند کە گرێبەستی لیۆنێل مێسی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا کۆتایی ھاتووەو مافی ئەوەیان ھەیە گفتوگۆی لەگەڵ بکەن .
لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی , خلێفی وتی کە گرێبەستی مێسی کۆتایی ھاتووەو ئێستا ھەر یانەیەک بیەوێت دەتوانن بیگوازێتەوە بۆ ریزەکانی . بەڵام ئەوەی دەتوانێت بیڵێت ئەوەیە ھەموو یاریزانێکی گەورە دەیەوێت یاریی بۆ پاریس سان جێرمان بکات .
خلێفی وتیشی، کە ئەمە مانای ئەوە نییە مێسی دەیەوێت یاریی بۆ پی ئێس جی بکات , ھەروەھا شتێکی ئاسانیش نییە گرێبەست لەگەڵ سەرجەم یاریزانە گەورەکان بکەن چونکە خۆشیان یاریزانی گەورەیان ھەیە .
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردبوو کە مێسی بڕیاری داوە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوەو بە مووچەیەکی زۆر کەمتر لەوە رازی بووە کە پاریس سان جێرمان خستویەتییە بەردەستی .
|