یاریزانانی ئینگلتەرا دی برۆینیان بە باشترین یاریزانی ساڵ دیاریکرد

07/06/2021
کیڤن دی برۆینی بەلژیکی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

یەکێتی یاریزانە پیشەگرەکانی ئینگلتەرا ، بەشێوەیەکی رەسمی کیڤن دی برۆینی بەلژیکی و ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتییان بە باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی ئینگلتەرا دیاریکرد .

دی برۆین سەرەڕای پێکانەکانی وەرزی رابردوو رۆڵیکی کاریگەری ھەبوو لە بەدەست ھێنانی نازناوی پرێمەر لیگ بۆ مان سیتی .


بەمەش ئەو یاریزانە بووە یەکەم کەس لە دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پێشووی مانچستەر یوناتیدەوە بۆ دوو وەرزی یەک لە دوای یەک خەڵاتەکە بباتەوە .


دی برۆین لە لێدوانێکیدا دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە رایگەیاند کە سەربەرزە بەوەی بە دەنگی رکابەرەکانی وەکو باشترین یاریزان دیاری کراوەو ئەمەش مانایەکی گرنگی ھەیە بۆ ئەو .
ھاوکات خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی وەرزی رابردووش درایە فیل فۆدینی ھاوڕێی دی برۆین لە یانەی مانچستەر سیتی .