لە پێنج وڵاتی ئەفریقیدا ٦٩ کەس بە ئاوڵەی مەیمون گیانیان لە دەستداوە
کوردسات نیوز
رێکخراوی تەندروستیی جیھانی دواین ئاماری لە بارەی توشبوانی ئاوڵەی مەیمون لە جیھاندا راگەیاند و دووپاتیکردەوە، تائێستا ٢٥٧ کەس تووشی ئاوڵەی مەیمون بوون و ١٢٠ کەسیش خراونەتە ژێری چاودێریی تەندروستییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە پێنج وڵاتی ئەفریقیشدا ڤایرۆسەکە بە خێرایی تەشەنە دەکات و تائێستا لەو پێنج وڵاتەدا ھەزار و ٣٦٥ حاڵەت تۆمارکراوە کە ٦٩یان گیانیان لە دەستداوە، کۆی ئەو حاڵەتانەش لە ماوەی ٥ مانگدا تۆمار کراون.
ئاوڵەی مەیمون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و بەخێرایی تەشەنە دەکات و چەندین نیشانەش لەسەر جەستەی توشبوەکە دەردەکەوێت.
|