بەھای ڕوبڵی ڕووسی بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمار کرد

28/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە کاریگەری بڕیارەکانی مۆسکۆ بە فڕۆشتنی نەوت بە دراوی نیشتیمانی، بەھای ڕوبڵ بەرزبووەوە.

کۆمپانیای (ئۆکسفۆرد ئیکۆنۆمیک) بڵاویکردووەتەوە، ڕووسیا مانگانە بە بەھای ٢٠ ملیار دۆلار وزە ھەناردەی دەرەوە دەکات و بەشێک لە کڕیارانیش ئامادەن بە دراوی ڕوبڵ مامەڵەی گرێبەستەکانی وزە لەگەڵ ڕووسیا ئیمزا بکەن، ئەوەش بەھای ڕوبڵی بەرزکردووەتەوە.

ئاژانسی بلومبێرگیش ڕایگەیاند، لە مانگی ئایاردا ڕوبڵ لە ڕیزبەندی پێشەوەی دراوە سەرەکییەکانی جیھان بووە کە بەرزبوونەوەی بەرامبەر دۆلار تۆمارکردووە، یەک دۆلار بەرامبەر بە ٦٦.٧ ڕوبڵ بووە، ئەوەش لە دوای ساڵی ٢٠١٨ەوە بەرزترین ئاستە کە ڕوبڵ تۆماری کردبێت، بە تایبەتی کە بەھۆی سەرھەڵدانی شەڕی ئۆکراین، ڕوبڵ نزمترین ئاستی تۆمار کرد و یەک دۆلار بوو بە ١٥٠ ڕوبڵ.