فرۆکەکانی تورکیا بۆردومانی سەیرانکەرانی گوندی زێوەسەری لە ناحیەی بامەڕنێ دەکەن
کوردسات نیوز
فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی سەیرانکەرانی گوندی زێوەسەری نێروەیی لە ناحیەی بامەڕنێ دەکەن و دوو منداڵ شەھید دەکەن و یەکێکی تریش بریندار دەکەن.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، پاشنیوەرۆی ئەمرۆ سوپای تورکیا بە فرۆکە بۆردومانی سەیرانی گوندی زیوەسەری نێروەیی لە ناحیەی بامەڕنێ کردووەو لە ئاکامدا دوو منداڵی تەمەن ١٠ ساڵ و ١٣ ساڵ شەھیدبوون.
لەدوای بۆردوومانەکە خەڵکی گوندی زێوەسەر وەک ناڕەزایەتییەک دژی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا، رێگەی نێوان دهۆک-ئامێدیان داخست و پاش چەند سەعاتێک رێگەکەیان کردەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئەو سەرانگایە تەنها ٣٠ کیلۆمەترێک لە بنکەیەکی سەربازی گەورەی تورکیاوە دورە و بنکە سەربازییەکە نزیکەی ٥٠ تانک و چەندین سەربازی لێ جێگیر کراوە.
کامەران عوسمان، ئەندامی کۆمەڵەی ئاشتەوای عێراقی لە کوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٥ هەتاوەکو ئێستا، ١١١ هاوڵاتی بوونەتە قوربانی بە هۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە.
|