ئەنجامی توێکاری تەرمی لیای ١٠ ساڵ راگەیەندرا

26/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەنجامی توێکاری تەرمی لیای ١٠ ساڵ راگەیەندرا و کەسوکارەکەی دەڵێن، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەووت کە لیا بەھۆی پەلاماردانی سەگ گیانی لە دەستداوە.

کۆسرەت عوزێر کەسوکاری لیا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی گومانێکی زۆر لەسەر رووداوی گیان لەدەستدانی لیا، لیژنەیەک بۆ ئاشکراکردنی راستییەکان پێکھێنرا و شەش رۆژ پێش ئێستا بە مەبەستی توێکاری، تەرمەکەی لیا لە گۆڕەکەی دەرھێنرا و گەیەنرایە پزیشکی دادی سلێمانی، لە ئەنجامدا دەرکەوت کە لیا بەھۆی پەلاماردانی سەگ گیانی لە دەستداوە.

سەعات ٢:٢٠ی دوای نیوەڕۆی ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ لیا عەلی لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی لە ماڵ چووە دەرەوە و دواتر چووە ناو قەفەسی سەگەکانی ماڵە دراوسێکەیان، سەگەکانیش پەلاماری لیایاندا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.