تیمێکی شوێنەوارناسی زانکۆیەکی بارسێلۆنا لە سۆران سەرقاڵی کنە و پشکنینە

26/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تیمێکی شوێنەوارناسی لە زانکۆی ئۆتۆنۆمی بارسێلۆنا لە ئیسپانیا، لە سۆران ھەندێک کەلوپەلی شوێنەوارییان دۆزیوەتەوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٧ ھەزار ساڵ لەمەوبەر.

ئەو شوێنەی کنە و پشکنینەکەی لێدەکرێت پێی دەوترێت (گردی بانە ھێلک) ناوچەیەکە لە سنوری ناحیەی دیانا لە قەزای سۆران و ماوەی پێنج ساڵە تیمە بیانییەکان سەرقاڵی کنە و پشکنین تێیدا.