وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم دەستی لە کارکێشایەوە

26/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم دەستی لە کارکێشایەوە، دەستەلەکارکێشانەوەکەشی پەسەند کراوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە ماوەی ڕابردوودا باری تەندروستیی کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەکان جێگیر نەبووە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، سەردانی دەرەوەی وڵات دەکات،  لە ئێستاشدا دەستلەکار کێشانەوەی ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت کردوە.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بۆ ئەوەی ئامادەنەبوونی کەمال ئەتروشی کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاروباری وەزارەت نەبێت، سەرۆکی حکومەت دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسند کردوە، بڕیارە وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە بەردەوام بێت، ھەروەھا وەزیری کارەبا راسپێردراوە، بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەڕێوە ببات.