پێشانگای بەرهەمەكانی هونەرمەند ناسر دانیشوەر لە پارێزگای ورمێ‌ كرایەوە

25/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پێشانگای بەرهەمەكانی هونەرمەند ناسر دانیشوەر دانیشتوی شنۆ بە ناوی هارمۆنی تا رۆژی پێنج شەممە لە گەلەری بنكەی هونەری پارێزگای ورمێ بەردەوام دەبێت.

ئەمە نۆزدەهەمین پێشانگای هونەرمەند ناسر دانیشوەرە كە بە هاوكاری یەكەی بەرهەمە ئەدەبییەكانی بنكەی هونەری پارێزگای ورمێ‌، بەڕێوە دەچێت.
ناسر دانیشوەر لە دایكبووی ١٩٨١ لە شاری شنۆیە، لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە دەستی بە چالاكی هونەری كردووە.