١٥ کەس لە کەنەدا تووشی ئاوڵەی مەیمون بوون

25/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لێپرسراوانی تەندروستی لە کەنەدا رایانگەیاند، ١٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە ھەرێمی کیبیک تۆمارکراوە و کۆی گشتی توشبووان بۆ ١٥ کەس بەرزبووەتەوە.

جان ئیڤ دوکلوس وەزیری تەندروستی کەنەداش پێشبینی کردووە کە لە چەند رۆژی داھاتوودا ژمارەی توشبووان زیاتر بەرز ببنەوە،

وتیشی دەرمان و پێداویستی تەندروستیان ئامادە کردووە بۆ چارەسەرکردنی توشبووان. 

ئاوڵەی مەیمون چەند ھەفتەیەکە لە ئەوروپا و ئەمریکای باکور بڵاوبۆتەوە  و نەخۆشییەکی دەگمەنە و لە ئەفریقا سەریھەڵداوە، ھەفتەی رابردووش یەکەم دوو حاڵەتی توشبوون لە کەنەدا تۆمارکرا.