بەهۆی خۆڵبارینەوە عێراق بودجەی تایبەت بۆ زیادکردنی ڕوبەری سەوزایی تەرخان دەکات

24/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی خۆڵبارین، حکومەتی عێراق دەیان ملیۆن دۆلاری بۆ زیادکردنی ٤٠٠ ھەزار دۆنم لە ڕوبەری سەوزایی لە ھەرسێ پارێزگای موسەننا و زیقار و دیوانیە تەرخان دەکات.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، خۆڵبارین بۆتە دیاردەیەکی ھەرێمی و پێویستە بە ھەوڵی نێودەوڵەتی ھەیە.

لە سەرەتای وەرزی بەھاری ئەمساڵەوە، خۆڵبارین لە عێراقدا بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، ھۆشداریشدراوە لە کەبونەوەی پشتێنەی سەوزایی و بڵاوبونەوەی نەخۆشی و کۆچی بەکۆمەڵی دانیشتوان.