ھەوڵی جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسا پشتگوێخراوەکانی خولەکانی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دەدرێت

24/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ١٢٠ پڕۆژە یاسا کە لە خولەکانی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەکراون پشتگوێ خراون.

"محەمەد عەنوز" ئەندامی لیژنەی یاسایی ڕایگەیاند، ١٢٠ پڕۆژە یاسا کە لە خولەکانی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەکراون پشتگوێ خراون، ئێستاش ھەوڵدەدەن جێبەجێ کردن و پێشکەش کردنی ئەو یاسایانە خێرا بکەن، بە تایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە ھەیە، ڕێککەوتنیش کراوە لەسەر پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسای خانەنشینی و دڵنیایی کۆمەڵایەتی بۆ دەنگدان.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکەیان کار دەکات بۆ دوانەخستنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی مەرجە یاساییەکانیان تێدایە.