ئاوی پارێزگای زیقار بۆ نیوە کەمیکردوە

23/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی زیقار دەڵێت، لە ساڵی رابردوەوە تا ئێستا ٥٠٪ ئاوی رووبارەکە کەمیکردوە و بۆ رێگریکردنیش لە زیاتر دابەزینی ئاستی ئاوی پارێزگاکە داوای رێکاری ئەمنی دەکات.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرایکردوە، لەم وەرزەدا پارێزگاکە زۆر بە سەختی دووچاری کەمبوونەوەی ئاو دەبێت، داواشی لە ھێزە ئەمنییەکان کردوە رێگریی بکەن لەو زیادەڕەوییانەی کە دەکرێتە سەر بەشە ئاوی پارێزگاکە بەتایبەتی لە روبارەکاندا.

بە پێی زانیارییەکان، قەزاکانی سەید دەخیل و فەھود و دەواییە و سەڵاحەدین بەدەست گرفتی زیادەڕەوییەوە دەناڵێنن، کە سەرچاوەی ئاو لەو قەزایانەدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردوە.