وەزیری کارەبا: ھەوڵدەدەین بۆ وەرزی ھاوین قەیرانی کارەبا چارەسەر بکەین

21/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وێستگەیەکی کارۆئاوی لە ناوچەی موسەیب لە بەغداد کرایەوە، وەزیری کارەباش دەڵێت، ھەوڵدەدەن قەیرانی کارەبا بۆ وەرزی ھاوین چارەسەر بکەن.

عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق بە وەکالەت لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، وێستگەی کارۆئاوی ناوچەی موسەیب بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبایە بە تایبەتی لە وەرزی ھاویندا، وتیشی، ئەو وێستگەیە توانای دابینکردنی ٢٣٠ بۆ ٢٧٠ مێگاوات کارەبای ھەیە.