زیلینسکی: ھەرێمی دۆنباس بووە بە دۆزەخ

20/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، ھێزەکانی روسیا فشارەکانیان لەسەر ھەرێمی دۆنباس چڕکردۆتەوەو کردویانە بە دۆزەخ، جەتیشیکردەوە، ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەی رۆڵی دەبێت لە پاراستنی ئاسایشی خۆرئاوا.

زیلینسکی دوای رەزامەندی کۆنگرێسی ئەمریکا بە پێشکەشکردنی گوژمەیەکی تری ھاوکاری بە بڕی ٤٠ ملیار دۆلار  بە وڵاتەکەی رایگەیاند، پاراستنی ئاسایشی ئۆکراین واتای پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی خۆرئاوایە دژی ھەر قەیران و جەنگێکی تری روسیا.

وتیشی، ھێزەکانی ئۆکراین لە پێشڕەوی بەردەوامدان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی خارکیڤ، بەڵام ھێزەکانی روسیا فشارەکانیان لەسەر دۆنباس چڕکردۆتەوە و بەبێ زیادەڕەوی بووە بە دۆزەخ.