بافڵ تاڵەبانی: ھەوڵەکانمان لەپێناو دەستبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیردا دەبێت بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان
کوردسات نیوز
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە پێدرۆ مارتینیز، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق و ھەردوولا گفتوگۆیان کرد لەبارەی گرنگی کاری پێکەوەیی نێوان ھەرێم و بەغدا.
بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، "لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە گرنگی ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی نێوان ھەرێم و بەغدا کردەوە و رایگەیاند، دەبێت ھەوڵەکانمان لەپێناو دەستبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیردا بێت بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان و عێراق."
ھەردوولا جەختیان لە فراوانکردنی ھەماھەنگییەکان و ھاریکاری زیاتری نێوان وڵاتی ئیسپانیا و ھەرێمی کوردستان کرد، بەجۆرێک کە لە خزمەت بەرژەوەندییە گشتییەکاندا بێت.
|