بەھۆی خۆڵبارین ١٥ کەس رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون

16/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی شەپۆلی خۆڵبارین ١٥ کەس رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران و بەھۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینینیش گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگیرا.


"سامان لەتیف" وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئێستادا ١٥ کەس بەھۆی کاریگەری خۆڵبارین و تەنگەنەفەسی لە نەخۆشخانەن و چاودێری رەوشی تەندروستیان دەکرێت.

"تاھیر عەبدوڵا" بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین بۆ ٥٠٠ مەتر و بۆ سەلامەتی گەشتیاران گەشتەکان راگیراون و لەکاتی ئاسایی بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.