دامەزراندنی ٣٠٠ کەس لە دیالە بە نھێنی کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە

16/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دەیان دەرچووی پەیمانەگە تەکنییەکان لە پارێزگای دیالە خۆپیشاندانیان کرد و بەردەم کۆمەڵگەیەکی پیشەسازییان گرت و ھاتوچۆیان لە ناوچەکەدا راگرت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەوەی خۆپیشاندەرانی نیگەران و بێزار کردوە، ئەوەیە کە لە کۆمپانیای دیالە بۆ پیشەسازیی کەرەسەتی کارەبایی ٣٠٠ کەس دامەزرێنراون  بەبێ ئەوەی بە ئاشکرا فۆڕمی دامەزراندن رابگەیەنرێت و کارەکە بە نھێنی کراوە.

بە پێی زانیارییەکان لە ساڵانی رابردوەوە تا ئێستا لە سنووری پارێزگای دیالە ١٠ ھەزار کەس پەیمانگەی تەکنیکییان تەواوکردوە و زۆرینەیان بێکارن، نوێنەری خۆپیشاندەرانیش رایگەیاندوە، لە رۆژانی داھاتوودا کاردانەوەکانیان توندتر دەبێت.