لافاو گوندێکی ئۆکراین لە داگیرکاری روسیا دەپارێزێت
کوردسات نیوز
لافاو بەشێکی زۆری گوندێک لە ئۆکراین دادەپۆشێت و ڕێگە لە پێشڕەوییەکانی سوپای روسیا دەگرێت، دانیشتوانی گوندەکەش دەڵێن ئەم لافاوە بووە بە خێر و بەرەکەت بۆیان، ئەگەر لافاوەکە نەبوایە ئێستا گوندەکە داگیر کرابوو.
بەھۆی دروستکردنی بەنداوێک لەلایەن سوپای ئۆکراین لە ناوچەی دێمیدیڤ، ئاوی ڕوباری ئیرپین چووەتە نێو گوندێک و ھەزاران دۆنم زەوی لە گوندەکە داپۆشیوە و بووەتە ھۆی لافاو.
ئاوی ڕوباری ئیرپین ڕێگەی لە داگیرکاری سوپای روسیا گرتووە بۆ سەر گوندەکە و تانک و سەربازە روسییەکان ناتوانن بە لافاوەکەدا بپەڕنەوە.
دانیشتوانی گوندەکە دەڵێن نزیکەی سێ یەکی گوندەکەیان ئاو دایپۆشیوە، بەڵام دەڵێن دیاردەیەکی باشە و بەھۆی ئەم لافاوە سوپای روسیا ناتوانێت بێتە گوندەکەوە.
ھێرشی سوپای روسیا بۆسەر ئۆکرایب پێیناوەتە مانگی سێیەم و بەوھۆیەوە تاوەکو ئێستا ھەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە و ملیۆنان ئۆکراینی ئاوارەبوون.
|