٢٤٠ کۆچبەر کە ژمارەیەکی زۆریان کوردن لە خنکان ڕزگار کران

15/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمڕۆ سێ کاروانی کۆچبەران کە پێکھاتبوون لە ٢٤٠ کۆچبەر و ژمارەیەکی زۆریان کورد بوون، لە نزیک دوورگەی کیسرا لە یۆنان لە خنکان ڕزگارکران و سەرجەمیان سەلامەتن.

"رەنج پشدەری" رۆژنامەنووسی کورد لە یۆنان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کاروانی یەکەم ٨٠ کۆچبەر بوون بەپێی زانیارییەکان سەرجەمیان کوردن و سەعات ٧ی بەیانی ئەمڕۆ لە ئاوی دەریای "سێ پەنجە" لە نزیک دوورگەی کیسرا لە یۆنان ڕزگار کران. ھەروەھا کاروانی دووەم ١٠٠ کۆچبەر بوون و لە نزیک ھەمان دوورگە ڕزگارکران ئاشکرا نەکراوە چەندیان کوردن.

"رەنج پشدەری" راشیگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش کاروانێکی دیکەی کۆچبەران کە پێکھاتبوون لە ٦٠ کۆچبەر لە نزیک دوورگەی کیسرا لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنان لە خنکان ڕزگار کران، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ١٠ کۆچبەریان کوردن و سەرجەمیان سەلامەتن.