نەتەوە یەکگرتووەکان: ھەزار و ٥٠٠ ناوچەی عێراق لەلایەن داعشەوە بە مین چێندراوە

15/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، ھەزار و ٥٠٠ ناوچەی عێراق لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە بە مین چێندراوە و تا ساڵی ٢٠٢٨یش وڵاتەکە ناتوانێت ئەو ناوچانە لەو مەترسییانە پاک بکاتەوە.

"پییەر لودھامر" بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکانی عێراق لە نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ھەزار و ٥٢٢ ناوچە لە شارە رزگارکراوەکانی عێراق، لەلایەن داعشەوە بە مین چێندراون، کە دابەشکراون بەسەر ٦ پارێزگادا و روبەرەکەی ٥٢٢ کیلۆمەتر چوارگۆشە دەبێت، وتیشی ئەو مین و بۆمبانەی لەلایەن داعشەوە بەجێھێڵدراون ماددەی زۆر مەترسیداریان تێدایە و پوچەڵکردنەوەیان قورس و مەترسیدارە.

ئەو لێپرسراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاندووە، عێراق یەکێکە لەو ٥ وڵاتەی جیھان کە زۆرترین روبەری چێندراوی بە مین و بۆمب ھەیە، بەبێ تەرخانکردنی بودجەش لەلایەن حکومەت و کۆمەڵی نێودەوڵەتییەوە، عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ توانای پاککردنەوەی ئەو ناوچانەی نییە.