ئامارەکانی کۆرۆنا لە کۆریای باکور بەرەو ھەڵکشان دەچن

15/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆریای باکور بەرەو ھەڵکشان دەچن، کیم جۆنگ ئونیش لەگەڵ لێپراسراوانی وڵاتەکەی کۆبووەوە و کۆرۆنای بە کارەسات ناوبرد.

ئاژانسی ھەواڵیی ئەسیۆشەیتد پرێس بڵاویکردەوە، ٢١ توشبووی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆریای باکور گیانیان لە دەستداوە، بەوەش ژمارەی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٢٧ کەس، ئاماژەی بەوەشکرد، ١٧٤ ھەزار و ٤٤٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و تائێستاش ٥٢٤ ھەزار و ٤٤٠ کەس لە کۆریای باکور تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور، لەگەڵ لێپرسراوانی وڵاتەکەی لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و رێکارە خۆپارێزییەکان کۆبووەوە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی بە "کارەساتێکی گەورە و مێژوویی" ناوبرد و داوای لە ھاووڵاتیان و حکوومەت کرد، یەکگرتووبن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە لە زووترین کاتدا.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، کۆریای باکور بۆیەکەمجار دانی بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادانا و قەدەغەی ھاتوچۆی سەرتاسەری لەو وڵاتە راگەیاندرا.