خۆپیشاندانەکانی ئێران کوژراو و برینداربوونی چەند کەسێکی لێکەوتەوە

15/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

خۆپیشاندانەکانی ئێران دژی گرانی و بەرزبونەوەی نرخی کاڵا و شومەک کوژران و برینداربونی چەند کەسێکی لێکەوتەوە.

خۆپیشاندانی دانیشتوانی بەشێک لە شارەکانی پارێزگاکانی تاران، لوڕستان، گیلان، ئەردەبیل، چوارمەحاڵ و بەختیاری، خوراسان و ئەسفەھان دژی گرانی و بەرزبونەوەی نرخی کاڵاکان بەردەوامە، بەپێی ھەندێک لە راپۆرتەکان لە چەند شارێک خۆپیشاندەران ھێرشیان کردووەتە سەر ناوەندە ئەمنیی و حکومییەکان و ھێزە ئەمنییەکانیش تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و تا ئێستا سێ کەس کوژراون و ژمارەیەکی تریش برینداربوون.

ئەحمەد ئاوایی نوێنەری دێزفول لە پەرلەمانی ئێران کوژرانی کەسێکی پشتڕاستکردووەتەوە بەڵام ھیچ ئاماژەیەکی بە ناسنامە و چۆنیەتی کوژرانی ئەو کەسە نەکردووە.