شەڕەکەی سەنگەسەر پەیوەندی بە سلێمان ھەڵشۆییەوە ھەیە

14/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە ناحیەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر، کەسێک بە فیشەک بریندار کرا و چەند سەرچاوەیەکی ناڕەسمیش دەڵێن شەڕەکە پەیوەندی بە دۆسیەی بە سلێمان ھەڵشۆییەوە ھەبووە.

"شۆڕش ئیسماعیل" وتەبیژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوای دەمەقاڵێ لە نێوان دوو کەس لەناو بازاڕی سەنگەسەر دروستبوو، دواتر لایەنی یەکەم تەقەی لە لایەنی دووەم کرد و بە سەختی برینداری کرد، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیسی پشدەر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کرد، بەھۆی سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا. وتیشی، بریندارەکە بەھۆی سەختی برینەکەی بەڕێکراوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی.

سەبارەت بە ھۆکاری ڕووداوەکە وتەبیژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان ھۆکاری ڕووداوەکە ڕادەگەیەنن.