نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە و وەفدێکی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکەن

14/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە، وەفدێکی باڵای ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، لەسەر داوای فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا وەفدێکی باڵای شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی ئەمریکا دەکات.

ڕاشیگەیاندووە، بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگەش ئەندامی ئەو وەفدەیە، بڕیارە چەند کۆبوونەوە و دیدارێکی تایبەت سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی میدیای سەربازیی لە عێراق و باشترکردنی ھەماھەنگی و پەیوەندی نێوان میدیای سوپای عێراقی و ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی ھاوپەیمانان، بە تایبەت ئەمریکا ئەنجام دەدرێن.