لە فێستیڤاڵی خواردن لە دهۆك جۆرەكانی خواردنی كوردەواری نمایشكران

14/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە شاری دھۆک فێستیڤاڵی خواردن بۆ زیاتر لە ٣٠ خواردنگە و کافێ و ڕێستۆرانت سازدرا و تیایدا جۆرەکانی خواردنی کوردەواری نمایشکران.

بەشداربووان داوایان کرد کە ئەو جۆرە فێستیڤاڵانە لە قەزاکانیش ئەنجام بدرێن چونکە ژمارەیەک لە ھاووڵاتیان ڕێگەیەکی دوور دەبڕن بۆ گەیشتن بە سەنتەری شاری دھۆک.