پاسەوانی سنوری عێراق خاڵێکی سەربازی لە گوندی ھرورێ دادەنێت

14/05/2022
دیمەنی گوندی هرورێ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پاسەوانی سنوری عێراق خاڵێکی تری سەربازی لە سنوری بەرواری باڵا دادەنێت بۆ رێگریکردن لە پێشڕەوییەکانی سوپای و تورکیا و کەمکردنەوەی بۆردومانەکانی بۆ سەر گوندەکانی سنوورەکە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕو خاڵێکی تری ھێزی پاسەوانی سنوری عیراق لە گوندی ھرورێ لە بەرواری باڵا دانرا، بۆ کەمکردنەوەی تۆپبارانەکانی سوپاری تورکیا بۆسەر گوندەکە.

وتیشی، ماوەی ساڵێکە بە بەردەوامی ناوچەی بەرواری باڵا لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان دەکرێت بەتایبەت گوندی ھرورێ، کە چەندین زەرەر و زیان بەر ئەو گوندە کەوتوون تائێستا دانیشتووانەکەی ناتوانن بە ئارامی ژیان بەرێ بکەن.

پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، لەساڵی رابردوو تا ئێستا ئەمە حەوتەمین بنکەی سەربازیی سوپای عیراقە لەوناوچەیە دانراوە، بۆ رێگریکردن لە پێشڕەوییەکانی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی ھەرێمی کوردستان.